بێستوون | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
میم گورجیشیان لێ سهندینئهوانهی پێشمه‌رگه‌ی هێزی بێستوون بوون و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بێڵه‌واری کامێران بوون، که‌میان هه‌ن ناوی "گورجی"یان نه‌ژنه‌فتبێ. ئه‌ویش نه‌ک له به‌ر خاتر خۆی، چوونکه خۆی ژنێکی چاره‌ڕه‌شی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای خۆمان بوو وه‌ک هه‌زاران ژنی چاره‌ڕه‌شی دیکه که به فه‌قیری و هه‌ژاری ژانی خۆی به ده‌ردیسه‌ری به‌سه‌ر ده‌دا. ئه‌و جۆره ژنه زه‌حمه‌ت کێشانه‌ی که له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ر له منداڵییه‌وه جیژی نه‌داری و هه‌ژاری ده‌جێژن یه‌ک و دووان نین، به‌ڵکوو زۆرن و که‌سیش نازانێ چه‌نده‌ن، ته‌نیا یه‌ک چت هێندێکیان له‌وانی دیکه جیا ده‌کاته‌وه، ئه‌ویش په‌روه‌رده کردنی کۆرپه‌یه‌ک که له‌و نه‌داری و هه‌ژارییه‌دا دێته نێو ئه‌م دینا پڕ له سه‌رکوت و ڕیا و دۆرییه‌وه. کۆش کردن و شیردان و بارهێنانی ئه‌و جۆره کۆرپانه‌ی که له‌داوێنی ئه‌و ژنانه‌دا پێش گه‌وره‌بوون و په‌روه‌رده‌یان، له‌گه‌ڵ لایه لایه‌ی و سۆزی دایکیانه‌وه هه‌س به هه‌ژاری و نه‌داری ده‌که‌ن. نه‌دارییه‌ک که پشتاو پشت بۆیان ماوه‌ته‌وه و به جۆرێک به‌رۆکی گرتوون که ئیتر وه‌ک تۆپێک له کاتێکی نادیاردا ده‌ته‌قێته‌وه و هیچ هێزێکیش بۆ به‌رگرتن و مه‌هار کردنی په‌یدا نابێ، مه‌گه‌ر ئیتر ئه‌وانیش به به‌سه‌رهاتێکی وه‌ک کوڕه‌که‌ی میم گورجیه‌وه تووش بن. ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش نابێته هۆی وه‌ستان و کۆتایی هاتن به‌و بیره‌ی که به‌ته‌مایه کۆتایی به هه‌ژارییه‌که بێنێ. به‌ڵکوو ئه‌و کاروانه هه‌ر دێت و به‌رده‌وام ده‌بێ و دایکانی وه‌ک میم گورجیش له‌به‌ر ئه‌وه ناوبانگ ده‌رده‌که‌ن که شێره کوڕێکی وه‌ک "نادر"یان له باوشدا په‌روه‌رده ده‌بێ. ده‌توانم بێژم ئه‌م میم گورجیه هه‌ر به نان و چاییه‌کی ساده و له حاڵه‌تێک باشتریشدا به کورێره نادری بارهێنابوو. به‌ڵام نادر له ناوچه‌که‌دا ببووه وێردی سه‌ر زمانی هاووڵاتییانی. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که زۆر ئازایانه و نه‌ترسانه به چاو دوژمنانی خۆفرۆش و داگیرکه‌ردا ده‌چووه‌وه. ئه‌وی نادری ناسیبایه حه‌تمه‌ن "گورجی"یشی ده‌ناسی، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌کیه که‌لامی نادری قاره‌مان "گیانی گورجی" بوو. که گه‌ره‌کی بوایه که‌سێک باوه‌ڕی پێ بکا، به گیانی گورجی قسه‌می ده‌خوارد و ئیتر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو. ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵی بوون و هاوڕێی بوون ئێستاش قسه‌کانی نادر له گوێیاندا ده‌زرینگێته‌وه که چه‌نده کلێره‌ی گوێ کوانوو و ته‌نوورهی لادێکانی نیشتمانه‌که‌ی خۆش ده‌ویست و چ تام و جێژێکی لێ ده‌کردن. میم گورجی نادری به هه‌ژاری بۆ میلله‌ته‌که‌ی په‌ره‌وه‌ر‌ده کرد و ئه‌ویش خۆی کرده فیدای نیشتمانه‌که‌ی. به‌ڵام میم گورجی له نێو کۆمه‌ڵگا‌که‌یدا هه‌تا هه‌تایه ڕوو چه‌رموو مایه‌وه و تاکوو ئه‌و کاروانی ڕێبازی نادریش درێژه‌ی هه‌بێ ناوی میم گورجی له ته‌نیشت کوڕه شه‌هیده‌که‌یه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه. دوو رۆژ پێش له کاره‌ساتێکی لێدانی ماشێن له شاری کامێراندا میم گورجی به سه‌ختی بریندار بوو و بردیان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سنه. به‌داخه‌و له‌وێ کوچی وایی کرد و ماڵاوایی له هه‌ژاری و نه‌داری و ڕه‌نج و عه‌زیه‌تی ئه‌م زه‌مانه کرد. به‌داخه‌وه له به‌ر بێکه‌سیش چه‌ند رۆژ جه‌نازه‌که‌ی له نه‌خۆشخانه‌دا مایه‌وه! شۆفیری نه‌شاڕه‌زا و خراپی ڕێگاوبان و نه‌بوونی فێربوونی لێخوڕین به شیوه‌یه‌کی زانستی و ده‌یان هۆی دیکه، میم گورجی لێ سه‌ندین. من میم گورجیم هه‌رگیز نه‌دی، به‌ڵام پێم وابێ به هۆی شه‌هید نادره‌وه له دایکی هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان زیاتر ناوم بیستبوون، ته‌نانه‌ت زیاتر له دایکی ئه‌و پێشمه‌رگانه که بارودۆخی ماڵیان باش بوو و جاروباره به ده‌ستێکی پڕه‌وه ده‌هاتن بۆ سه‌ردانی کۆڕه‌کانیان. باوی نادر له ڕاستی ناوی حه‌ممه و باپیریشی قادر بوو، لای زۆر که‌س له ناوچه‌که‌دا "حه‌مه‌ی قادر" ناوبانگی تایبه‌تی هه‌یه و که‌م که‌س هه‌یه نه‌زانێ کێیه. هۆیه‌که‌شی هێزێکی سروشتی زۆر بوو که له باسه‌که‌کانید خۆیان ده‌نواند. به‌ڵام لای ئێمه‌ی پێشمه‌رگه له هێزی بێستووندا گورجی ناسراوتر بوو، ئه‌ویش ته‌نیا له‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نادری کوڕی و قسه‌مه‌کانی بوو. نادر ڕه‌حمانی کوڕی گورجی خه‌ڵکی لۆنی له ناوچه‌ی بێڵه‌واری کامێران بوو. له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا بوو به پێشمه‌رگه‌ی حدکا له هێزی بێستوون. یه‌کێک له پێشمه‌رگه ئازاکانی لکی شه‌هید حه‌ممه شه‌ریف بوو. ئینسانێکی نه‌ترس و ئازا بوو و به کولێره ڕه‌قه‌یه‌کیش رازی بوو. ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بووایه له به‌ری بکردایه و سکی تێر بوایه هیچی دیکه‌ی گه‌ره‌ک نه‌بوو. باڵای به‌رز و به‌ژن و باڵایه‌کی به‌خۆوه و ته‌قره‌یبه‌ن ناوشانپان بوو، قودره‌تێکی باشیشی له باوک و باپیرییه‌و پێ گه‌یشتبوو. زۆر قسه خۆش و له‌سه‌ر دڵان بوو، ئه‌هلی جه‌فه‌نگ رابواردن بوو. ڕۆژێکی (1362/6/28) ساڵی شه‌ست و دووی هه‌تاوی له یه‌کێک له کانیه کانی بناری شاهۆ و پیرخدردا به دیوی بێڵه‌واردا دانیشتبووین باش له بیرمه ڕۆژێک دوای جێژنی قوربان بوو. چۆرێک دانیشتبووین که چاومان له ئاوییه‌که‌ی نادره‌وه بوو. حه‌فه‌تی جه‌نگیش بوو هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌کی زۆر جاش و پاسدار و سه‌ربازیان ڕژاندووه ناوچه‌ی بێڵه‌وار و به تووندی ده‌وری هه‌موو ئاواییه‌کانیان ته‌نیبوو. ئێمه ده‌مانزانی هه‌موو دێکان پڕن و شه‌ویش به ده‌وری دێ‌دا ده‌گه‌ڕێن. به‌ڵام زۆر بووین و بۆ بژێو و نان و پێخۆریش ده‌بوایه به هه‌ر جۆرێک بووه بچینه ناو دێکانه‌وه. هه‌ر بۆیه دابه‌ش بووین به سه‌ر چه‌ند ده‌سته‌دا. من و که‌ریم بزوه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک که‌وتین بۆ چرۆسانه، من چاوساق و که‌ریمیش به‌ربرسی ئه‌و ده‌سته‌یه بووین. هاوکات ده‌سته‌یه‌کی دیکه به پێشنیاری نادر نێردران بۆ گازرخانی. ئێمه چووین و به سڵامه گه‌ڕایینه‌وه. به‌ڵام ده‌سته‌که‌ی نادر پێش ئه‌وه بچنه ناو ئاوایی له لایه‌ن جاشه جوانڕۆییه‌کانه‌وه ده‌که‌وتنه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه و ده‌نگ ناکه‌ن تاکوو ده‌چنه نێو یه‌که‌م کۆڵانی پشت یه‌که‌م ماڵ. ئینجا به سه‌خترین شێوه ده‌درێنه به‌ر بارانی گولله و ئه‌مانیش هه‌ر که‌سه و به‌لایه‌کدا هه‌ڵدێن و به‌داخه‌وه نادر له یه‌که‌م ته‌قه‌دا بریندار ده‌بێ. شوێنی دیاری کراوه‌ی پاشه‌کشه له نێوان گازرخانی و تیله‌کۆدا بوو. تاکو و ته‌را دوای ماوه‌یه‌ک هه‌موویان یه‌کتری ده‌گرنه‌وه، بێجگه له نادر نه‌بێ. پێشمه‌رگه‌کان دڵنیا ده‌بن که نادر ناگه‌ڕێته‌وه، دێنه‌وه بۆ لای ئێمه. که هاتنه‌وه من چووم بۆ لای ئه‌وه‌یان که هه‌میشه پێکه‌وه بوون. دیم گشت گیانی رووکاوه و شواڵه‌که‌ی کونه و ... بۆ خۆی بۆی گێڕامه‌وه که له وه‌ختی ده‌رباز بووندا که‌وتبووه ناوی تووڕکه‌کانی ناو چه‌مه‌کی لای ماڵه‌کان که زۆر چڕ و شه‌غه‌ڵ بوو. نادر شه‌و به برینداری خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نێو باخێک له ده‌ره‌وه‌ی دێ. جاشه جوانڕۆیه‌کانیش به شوێن خوێنه‌که‌یا ده‌چن و دوای شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ر به‌داخه‌وه شه‌هیدی ده‌که‌ن و دیبه‌نه‌وه بۆ ئاوایی گازرخانی. خزمه‌کانیشی له‌وێ ده‌ینێژن. یادی میم گورجی به‌خێر و ڕێگای نادری قاره‌مانیش پڕ ڕێبوار بێ. ناردنی بۆچوون { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 13 له 20 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهئهرشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان دوا بابه‌ته‌کانIraqi Kurds split between Iran and USبیرتان دەکەم ساڵی 2007 ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت شه‌رکه‌رانی خوبره و بێ‌سه‌روشوێنی ئێران نووسەرێکی کورد دۆست ڕۆژ ژمێر
لینکه کوردیهکانكوردستان مێدیا حدكا شه‌هید تیشک تی ڤی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشه‌وا گوڵنامه‌ی كوردی كوردلاند پێشمه‌رگه‌كان گیاڕه‌نگ چاڵاوه تاو ئاته‌شگاه که‌ڵاش ڕوانسه‌ر کڵاوڕۆژنه ماڵپه‌ڕی هونه‌ر ڕوانسه‌ر هه‌واڵه‌کانی پاوه و هه‌ورامان ئاراس ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی كامبادن شاره‌كه‌م سنه زانستپه‌روه‌رانی کورد کورد ئای تی گرووپ ماڵپه‌ڕی کورد بلاگی تیشک كوردیش پۆینت پاوه نت دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی كرماشان هه‌وارگه‌ی ئاشق هونه‌رستانی كچانه چه‌ند وێنه‌ی كرماشان زانستپه‌روه‌رانی كورد جلوبه‌رگی ژنانی كورد که‌زوان ئیلام هاكه‌ری كورد سه‌رپێڵی زه‌هاو كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له باشوور هێلی ئاسمانی كوردستان ماڵپه‌ری بێ ئایین دیاكۆ پلاتفۆرم ئیبراهیم یونسی قاله‌مه‌ڕه پاوه ڕادیۆ كورد میكس په‌یامنێر به‌سته‌ری كوردی هیواكان هه‌ولێر ماڵی ماکوان فتوبلاگ کرماشان نرمه واران بلوط کرمانشا دیار فرهاد کرمانشاه پاتوق کرمانشاه وب دات کام یارسان گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون بیستون مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری زه‌هاو کتیبخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆلم زریان نستان هه‌ورامان کژوان روانسر جوانڕۆ ساراڵ سه‌وڵاوا كوردی كه‌ڵهوڕ كورد ڕه‌شماڵ مه‌ریوان وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان ماڵپه‌ڕه‌كانی پارێزگای كرماشان ڕۆژوان بهزاد خوشحالی مانگنامه‌ی ئاگری شاری كامێران گۆڤاری ڕاسان جێ ژوان موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی وێبلاگی كوردستان Kurd-WAREZ پژاك ژنانی كورد ماڵپه‌ڕی كورد بڵاگی سه‌رپێڵ چوارچیوه بۆ بڵاگی كوردی فایروۆرکس ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد بڵاگی عبدالعزيز مولودی په‌یڤ هه‌ڵویست بۆکان کورد بۆ داونلود .............................................
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||