نووسەرێکی کورد دۆست
لە مێژ بوو نووسین و بابەتەکانم دەخوێندەوە و ئەو کتێبانەی لەوە وەرگێڕدرابوونە سەر زمانی کوردی سەرنجی منیان رادەکێشا. هەموو کاتێک ئارەزووم ئەوە بوو لە نزیکەوە بیبینم. تاکوو رۆژی شەممەی رابردوو. لە لایەن تیمێکەوە لە تیشک تی ڤی چووبووین بۆ فیلم گرتن لە پیشانگایەکی وێنە. وێنەکان بە هۆی ژنێکی فارسەوە لە هەورامانی تەخت گیرابوون و لە ئینستوتەی کورد لە پاریس هەڵواسرابوون. لەوێ بووین کە نووسەر و رۆژنامەوان کریس کۆچراش لەگەڵ هاوسەرەکەی هاتن و منیش بە فرسەتم زانی و چەند وێنەم لێ گرت و وێنەشم لەگەڵ گرت. یەکێک لە وێنەکان لێرەدا دادەنێم. هیوادارم بە دڵتان بێ. 
ناردنی بۆچوون
{ لاپهڕهی پێش } { لاپهڕه 5 له 20
} { لاپهڕهی پاش }
|