بێستوون | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
دەیان کیلومیتر دووچەرخە سواری
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو ماوتنبایکهکهم له بالکونهکهدا پارک کرابوو، ئیمڕۆ لای نیوه‌ڕۆ ده‌ستێکم پێدا هێنا و وه‌ک جارانی لێ هاته‌وه سوار بووم جا چ سواربوونێک، وه‌ک ئه‌وسا که لاله عه‌زیز به‌گ چۆن سواری ئه‌سپه‌که‌ی ده‌بوو و تاوێ ده‌دا، پام پێوه نا تاکوو پێنج شه‌ش ئیستگه‌ی میترۆ به‌ره‌و ستوکهۆڵم چووم. له ناوڕێگادا حه‌سوودیم به‌م خه‌ڵکه‌ی ئێره ده‌برد که چه‌نده بۆ خۆیان زیره‌کن و ئه‌و هه‌موو ڕێگاو بانه‌یان بۆ ئاسایش و ڕاحه‌تی خۆیان ساز کردووه. هه‌تاکوو نێو شاری ستوکهۆڵم به ته‌نیشت جاده ئوتوبانهکهدا، ڕێگای پیاده و دووچهرجهیان کێشاوه و هه‌موویشی ئیسفاڵت کراو بوو. هه‌ر چه‌نده دوو رۆژی رابردوو زۆر گه‌رم بوو و باران نه‌ده‌باری، ئیمڕۆ هێنده گه‌رم نه‌بوو به‌ڵام خۆر له ئاسمانه‌وه بوو و په‌ڵه په‌ڵه‌ش هه‌ور با به‌ملاو به‌ولادا دیهێنان و دیبردن. له درێژای ڕێگادا زۆر دیمه‌ن و شوێن و ڕێگای خۆشم به‌رچاو که‌وت و زۆر وێنه‌م لێ هه‌ڵگرتن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه دوو مێگابایتهکهی "کوردبڵاگگر" زوو پڕ نه‌بێته‌وه و ده‌سته‌پاچه ببم، ته‌نیا چه‌ند دانهیانتان بۆ داده‌نێم که هیوادارم به دڵتان بێ.
له سهرهولێژییهکهوه که باسکیل ده‌وری هه‌ڵگرت به بیر ده‌ورانی لاوه‌تی خۆم که‌وتمه‌وه: کاتێک له "شهبانهروزی" شاری کامێراندا دهمانخوێن. هاوکلاسییهکمان هه‌بوو له هه‌موومان کورت‌تر و به ته‌مه‌نتر و چووکه‌تر بوو، به‌ڵام چه‌نده منداڵ و چووکه بوو به پێچه‌وانه زۆر ژیر، ئاقڵ، ئازا و فامیده بوو. خه‌ڵکی ئاوای وه‌رمه‌هه‌نگ بوو و که ته‌نیا چه‌ند کیلومیتر له شار دووربوون. ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئێمه که ساڵیک یه‌ک دوو جار ده‌چووینه‌وه بۆ دێ هه‌موو رۆژانی هه‌ینی به باسکیلهکانیان روویان ده‌کرده دێ و شه‌و له لای که‌س و کاریان ده‌بوون و ڕۆژی شه‌ممه‌ش هه‌وه‌ڵ وه‌خت له مه‌دره‌سه‌دا ئاماده ده‌بوون. شابه‌ختی له خوێندندا نموونه‌ی نه‌بوو، به‌تایبه‌تی ئینگلیزیه‌که‌ی زۆر باش بوو. له‌گه‌ڵ من زۆر ره‌فیق بوو یه‌کترمان زۆر خۆش گه‌ره‌ک بوو و زێز و ئیحترامی یه‌کترمان زۆر ده‌گرت. رۆژێک له‌و رۆژه ههینیانه منی تهعوهت کرد بۆ ماڵ خۆیان و قه‌رار بوو دوانیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه بچین و ئه‌و شه‌وه و شه‌وی هه‌ینیش له‌وێ بین و دایی بگه‌ڕێینه‌وه. منیش زۆرم پێخۆش بوو. من تازه دووچه‌رخه‌سواری فێر ببووم، به‌ڵام منداڵانی وه‌رمه‌هه‌نگ وه‌ک به‌چکه سۆنه وابوون، چۆن به‌چکه سۆنه هه‌ر له هێلکه ده‌ردێ مه‌له‌وانه، ئه‌وانیش به منداڵی فێری لێخوڕێنی باسکیل ده‌بوون بۆ ئه‌وه، بتوانن به بێ گرفت و هه‌رزانتریش بۆ خوێندن و کاری دیکه هاتووچۆی شار بکه‌ن.
دواینوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه خۆره‌تاوێکی زۆر خۆش بوو، چووین بۆ ئاوایی و دایش بۆ بێتاقه‌تی چووین بۆ نێو شارهکهکهی وه‌رمه‌هه‌نگ بۆ گه‌ڕان و رابواردن و دووچه‌رخه‌سواری. بهرهوخوارکهیهیکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیمڕۆی لێ‌بوو و ئیسفاڵتیش کرابوو، له نێو بلواره‌که‌دا بوو و ئه‌مبه‌ر و ئه‌و به‌ری باخێ لێ نرابوو. ئه‌وان له خواره‌وه به ته‌مای من بوون منیش چووچهرخهی شابهختیم برده سه‌ر و له‌وێوه پام پێوه‌نا و ده‌ستم لێ به‌ردا و چه‌پڵه‌م لێ ده‌دا و ئه‌وانیش ده‌یانزانی من تازه فێر بووم و ده‌بێ ئاگام له خۆم بێ. به‌رده‌وام هاواریان ده‌کرد و ده‌یانگوت ده‌ست بگره و تورموز بگره! منیش وه‌ک هه‌میشه گوێم لێ نه‌گرتن و ده‌ورم هه‌ڵگرت، پێم وابێ له چل و په‌نجا کیلومیتر دا بووم که ئیتر نه‌مزانی چۆن که‌وتم، وه‌ختێک به هۆش هاتمه‌وه ئه‌وان خه‌ریک بوون باوه‌شێنیان ده‌کردم. پێشی باسکیلی هه‌مووی لوول بووبوو، ده‌سکه‌ی (فه‌رمان)ی باسکیلهکه چووبوو به ناو ڕانما، له ژان و ئێشدا خه‌ریکبوو دڵم بتۆقێ، به‌ڵام چاوم به باسکیل که‌وت هه‌موو ئێش و ژانم له بیر چوو. زۆر خه‌فه‌تم بۆ باسکیلهکه ده‌خوارد و من که بۆ دوو رۆژ میوانی هاتبووم بۆ ئه‌وێ ئه‌و په‌نه‌م دابوو، سه‌رتان نه‌یه‌شێنم زۆر خه‌جاڵه‌ت بوومه‌وه و زۆر داوای لێبوردم کرد. ئه‌وانیش به پێچه‌وانه‌وه هۆڵی منیان بوو و هه‌ر ده‌یانوت کوێت دێشێ؟ له کۆتاییدا مه‌جبووریان کردم شوێنی ئێش و ژانهکهیان پێ پیشان بده‌م و ئه‌وانیش وازیان له نه‌هێنام تاکوو له نێو شارهکهکهدا بردیانم بۆ لای دوکتور. هه‌رجۆرێک بێ ئه‌و شه‌وه به ئێش و ئازارێکی زۆره‌وه خه‌وتم و به‌یانی گه‌ڕامه‌وه بۆ "شهبانهروزی".
سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفه‌راز بن ناردنی بۆچوون { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 17 له 20 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهئهرشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان دوا بابه‌ته‌کانIraqi Kurds split between Iran and USبیرتان دەکەم ساڵی 2007 ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت شه‌رکه‌رانی خوبره و بێسه‌روشوێنی ئێران نووسەرێکی کورد دۆست ڕۆژ ژمێر
لینکه کوردیهکانكوردستان مێدیا حدكا شه‌هید تیشک تی ڤی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشه‌وا گوڵنامه‌ی كوردی كوردلاند پێشمه‌رگه‌كان گیاڕه‌نگ چاڵاوه تاو ئاته‌شگاه که‌ڵاش ڕوانسه‌ر کڵاوڕۆژنه ماڵپه‌ڕی هونه‌ر ڕوانسه‌ر هه‌واڵه‌کانی پاوه و هه‌ورامان ئاراس ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی كامبادن شاره‌كه‌م سنه زانستپه‌روه‌رانی کورد کورد ئای تی گرووپ ماڵپه‌ڕی کورد بلاگی تیشک كوردیش پۆینت پاوه نت دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی كرماشان هه‌وارگه‌ی ئاشق هونه‌رستانی كچانه چه‌ند وێنه‌ی كرماشان زانستپه‌روه‌رانی كورد جلوبه‌رگی ژنانی كورد که‌زوان ئیلام هاكه‌ری كورد سه‌رپێڵی زه‌هاو كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له باشوور هێلی ئاسمانی كوردستان ماڵپه‌ری بێ ئایین دیاكۆ پلاتفۆرم ئیبراهیم یونسی قاله‌مه‌ڕه پاوه ڕادیۆ كورد میكس په‌یامنێر به‌سته‌ری كوردی هیواكان هه‌ولێر ماڵی ماکوان فتوبلاگ کرماشان نرمه واران بلوط کرمانشا دیار فرهاد کرمانشاه پاتوق کرمانشاه وب دات کام یارسان گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون بیستون مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری زه‌هاو کتیبخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆلم زریان نستان هه‌ورامان کژوان روانسر جوانڕۆ ساراڵ سه‌وڵاوا كوردی كه‌ڵهوڕ كورد ڕه‌شماڵ مه‌ریوان وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان ماڵپه‌ڕه‌كانی پارێزگای كرماشان ڕۆژوان بهزاد خوشحالی مانگنامه‌ی ئاگری شاری كامێران گۆڤاری ڕاسان جێ ژوان موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی وێبلاگی كوردستان Kurd-WAREZ پژاك ژنانی كورد ماڵپه‌ڕی كورد بڵاگی سه‌رپێڵ چوارچیوه بۆ بڵاگی كوردی فایروۆرکس ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد بڵاگی عبدالعزيز مولودی په‌یڤ هه‌ڵویست بۆکان کورد بۆ داونلود .............................................
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||