بێستوون | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
دیسان بیرەوەری دەورانی لاوەتیهاوڕێی دەورانی لاوەتی و دەورانی سەختترین ساتەکانی ژیان و رۆژانی پێشمەرگایەتیم، کاک هیوا گولمحەممەدی، بەشی 32ی بیرەوەرییەکانی خۆی نووسیوە و دیسان بە قەوڵی فارسان یادێکی لە بەندەی حەقیر کردووەتەوە، منیش هەموو ئەو دەورانە و بەتایبەتی ئەو رۆژە دیژوارەم وەک فیلم بە بەری چاواندا هات و رابورد، هەر بۆیە لەم وێبلاگەدا دایدەنێم و هیوادارم پەرە بەم کارەی بدا و بەسەرهاتی ئەو رۆژانە کە مێژووی سیاسی و سەرهەڵدان و شۆڕش و کوردایەتیی لەو ناوچەیەدایە، لە فەوتان رزگار بکا. دیارە هێندێک هەڵەی ئیملایی لە نووسینەکەدا دەردەکەوێ کە پێم وابێ ئەویش لەبەر پەلەپەلییە کە هیوادارم لە داهاتوودا ئەو هەڵانەش چارەسەر بکرێ. ئەمە ئێوە و ئەمەش بەسەر هاتەکە. فەرموون: دیمه‌نی ئاور تێبه‌ردانی گونده‌کانی نیه‌ر و ته‌نگیسه‌ر و شکستی ئێمه له‌وه‌ی که نه‌مانتوانی کۆنتروڵی ناوچه‌که بکه‌ین و خه‌ڵکه بێ‌تاوان و بێ چه‌ک و دیفاعه‌که‌مان به جێ هێشت و دوژمنی داگیرکه‌ر بێ به‌زه‌یانه دابونیه به‌ر ئازار و لێدان و بێحورمه‌تی پێکردن، ویژدانی دانه دانه‌مانی ئازار ئه‌دا. بێده‌نگ که‌وتینه ڕێ، که‌س مه‌ته‌قی لێوه نه‌ئه‌هات، سه‌ره‌ڕای ماندویه‌تیه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ر، که‌س خۆی به ماندوو نه‌ئه‌زانی و له ڕاستیدا له بارێکی درونی ئه‌وه‌نده ناخۆشدا بوین که که‌س تاقه‌تی قسه‌کردن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی نه‌بو. ئه‌وه‌ی که هێزه کۆنه‌په‌ره‌ست و دژی گه‌لیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌و خه‌ڵکه‌یان کرد، پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد هه‌یه و له‌م نوسینه‌دا جێی نابێته‌وه. دیاره زیاتر خه‌ڵکی گوندی نیه‌ر به‌ر ئه‌و غه‌زه‌به که‌وتن و به ته‌واوی گونده‌که‌یان ئاوری تێ به‌ردرا و زه‌ره‌ری گێانیشی به‌دواوه بو. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده باس له جینایه‌ته‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌کرێ له کوردستاندا، باسی ئه‌و کرده‌وه سامناکانه‌ی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له گونده‌کانی نیه‌ر و ته‌نگیسه‌ر و مێراو دا ناکرێ که به باوه‌ڕی من هر هه‌مان چاره‌نوسی قاڕنێ و قه‌ڵاتانیان هه‌بو به جۆرێکی دیکه. له پیرباخ بۆ حه‌سانه‌وه لامان دا و پاش چه‌ند خوله‌کێک ده‌ستوری حه‌ره‌که‌ت درا و له جێگایه‌ک که که‌وتبوه خۆاره‌وه‌ی گونده‌کانی هه‌نێمن، سیویه و مێرگه‌سار و له داۆێن دۆڵی تا و هه‌نێمن، بارگه‌مان لێ خست.دابه‌ش بوینه سه‌ر چۆار جێگای جیاوازا و قه‌رار درا که که‌س له جێی خۆی نه‌جوڵێ و ڕۆژی دوای تا ئێواره هه‌رکه‌سه و له جێگاکه‌یدا بمێنێته‌وه. یه‌که‌مجار بو له‌و جێگایه‌دا لامان ئه‌دا و به ته‌واوی نه‌مان ئه‌زانی که هه‌ڵکه‌وته‌که‌ی چۆنه و پایگاکان له کۆێدان، به‌ڵام بۆ ئه‌و شه‌وه و له‌و کاته‌دا به شاره‌زاێی چه‌ند که‌س له فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ناوه، به باشیان زانی له‌ۆێ بخه‌وین و ڕۆژی دوایش خۆمان مات که‌ین، له لایه‌ک دوژمن مژوڵێ گونده‌کانی نیه‌ر و ته‌نگیسه‌ر و مێراو بو له لایه‌کی دیکه‌وه بڕۆایان نه‌بو که ئێمه به‌ره‌و ئه‌و ناوه هاتبین و وا پێش بینی ئه‌کرا که دوژمن ڕو له به‌رزایه‌کانی کوچک چه‌رمو و کوڕه‌ی ده‌ژن بکه‌ن و له‌و ناوه‌دا به شۆێنمانا بگه‌ڕێن. ئێمه له نێزیک لکی شه‌هید حه‌مه شه‌ریفه‌وه بوین، شه‌و که هاتین زور ماندوو بوین، بڕیار درا که ته‌نیا نیگابان له نێزیک خۆمانه‌وه دانێین و پێویست به ده‌رکردنی که‌مین نیه. لکی شه‌هید حه‌مه شه‌ریف نیگابانیان دانا و وتیان که ئه‌رکانی هێز بحه‌وێنه‌وه و نیگابانیان ناوێ و ئه‌وه‌ش وایکرد که بێخه‌م پاڵی لێ به‌ینه‌وه و ئه‌وه‌نده خۆش و به قوڵی خه‌وم لێ که‌وتبو که ئه‌گه‌ر که‌ریم بزوه‌شی و کاک عزیز قۆڕیه‌ری وازیان لێ بهێنایه‌م ڕه‌نگه تا ئێواره له‌خه‌و دا بایه‌م، لێ دیسان باش نوستوبوم و کاتێ سه‌یری کاتژمێره‌که‌م کرد له نێزیک دووی دوا نیوه‌ڕۆ بو. چایان لێ نابو و کاک عه‌زیز به گاڵته وتی: وه‌ره نان و چای بخۆ، به‌خۆا ئێستا کاک شاپور ئاشکرامان ئه‌کات، کاتێ گۆێم هه‌ڵخست تێگه‌یشتم که کاک شاپور له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌کی به ناوبانگ و هه‌تا بناگۆێ خۆفرۆشی ناوچه‌که به ناوی حه‌مه‌ده‌مین که‌ڵاتێی خه‌ریکی قسه کردنه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌مان گۆێ نه‌دایه له‌به‌ر ئه‌وه کاک شاپور زۆرجار قسه‌ی له‌گه‌ڵ پاسدار و جاشه‌کانا ئه‌کرد و به قسه‌ی خۆی پولیتیکی لێ ئه‌دان و ڕاز و ڕه‌مزه‌کانیانی ئاشکرا ئه‌کرد. نان و چایمان خۆارد و قسه‌مان ئه‌کرد و باسی ڕۆژی ڕابردوو و هه‌ڵهاتن و سوتانی گونده‌کانی نیه‌ر و ته‌نگیسه‌ر بو، له پڕ زرمه‌یه‌ک هه‌مومانی ڕاچڵه‌کان و یه‌ک گوله تۆپ ڕێک دای له‌ۆ شۆێنه‌ی ئێمه‌ی لێ دانیشتبوین و تۆز و خۆڵه‌که‌ی کرده سه‌رمانا و مام‌و ڕۆسه‌م هاورای لێ هه‌ڵسا که بریندار بوه و یه‌ک په‌ڵاشه‌ی بچوک به‌ر گۆنای که‌وتبو. دیاره له‌و ماوه‌یه‌دا که کاک شاپور قسه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ده‌مین که‌ڵاتێی سه‌رده‌سته‌ی جاشه‌کان کردبو، جێگای حه‌وانه‌وه‌که‌مانی وتبو و پێی وابو ئه‌وان بڕوا ناکه‌ن و وا تێده‌گه‌ن که کڵاویان له‌سه‌ر ئه‌نین، به‌ڵام پایگای گوندی مێرگه‌سار له ڕوبه‌ڕومانه‌وه ئه‌وه‌یان زانیبو که کاک شاپور ڕاست ئه‌کا و هێزێکی زۆریان هێنابوه سه‌رمان و زۆربه‌ی به‌رزایه‌کانیان گرتبو بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین و تۆپێکی 106 میلی و چه‌ند دانه خۆمپاره‌یان هێنابو له‌به‌رانبه‌رمانه‌وه دایان به‌ستبو و هاوکات هێزێکی زۆری پیاده‌ش به‌رزایه‌کانیان گرتبو، ئێمه‌ش له ناو دۆڵه‌که‌دا بوین و ته‌نیا ڕێگایه‌ک که هه‌مان بو هه‌ر به ناو دۆڵه‌که‌دا پاشه‌کشه بکه‌ین و له‌و حاڵه‌ته‌شدا له نیه‌ر و سیویه‌وه دابه‌زن و له‌و دۆڵه دا قه‌تڵ و عاممان بکه‌ن. له ڕاستی دا کاک شاپور چه‌ندین سه‌عات له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌تی قسه‌ی کردبو و ئه‌وان دوای ئه‌وه له جێگاکه‌ی ئێمه دڵنیا ببون، هێزیان هێنابوه ناو چه‌که و ئێمه‌ش له پشودان دا بوین. کاتێ تۆپی یه‌که‌م هات، وتیان مه‌شڵه‌ژن ڕه‌نگه له شتێ وه‌شک که‌وتبن، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چو ئه‌و ناوه بو به ئاور باران و کاتێ هه‌ستمان پێ کرد ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌کی سوک له بنا گۆیمان دێت. دیمه‌نێکی سامناک بو، پێشمه‌رگه‌کانی هێزی بێستون، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له هیچ شتێ نه ئه‌ترسان، له‌و کاته دا ته‌نیا بیریان له هه‌ڵهاتن ئه‌کرده‌وه، له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم دا دیمه‌نی ئاوا سامناکم نه‌بینیوه، دڵنیا بوم که ده‌رچونمان نیه، نه‌گیشتم هه‌ڵێم و له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه خۆمان دابوه عه‌رزا و چاوه‌ڕوانی هاتنی هێزی دوژمن بوین که ببێته شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه، له پڕ کاک سدێق باباێی برپرسی کومیته‌ی شارستان چه‌که‌که‌ی گرته ده‌سته‌وه و له ئێمه نێزیک بوه‌وه و وتی: ئا ئه‌مه‌یه هێزی بێستون؟ هه‌ڵێن! من خۆم پێشیان ئه‌گرم و ئه‌یویست ڕو له هێزه‌کانی دوژمن بکات. له پڕ کاک سالار وه‌ک هه‌ڵۆیه‌کی تیژ باڵ، پێشی کاک سدێقی گرت و وتی: ئێستا ئه‌بینی که هێزی بێستون چیه؟ و له‌گه‌ڵ خالید و حامید دا خۆی گه‌یانده به‌رده‌که‌ی پشت سه‌رمان و ناسێح و ئه‌نوه‌ریش(1) له‌ولاوه به‌ردێکی دیکه‌یان گرت و منیش به ترس و له‌رزه‌وه چومه لای کاک سالار ، سه‌رم به‌رزکرده‌وه بزانم چیه و چی ڕوئه‌دا، دیتم ئه‌وا خه‌ریکه تێکڵاو ده‌بین، ناسێح و ئه‌نوه‌ر هاتنه ده‌س و چه‌ند که‌سێک که‌وت و هێزه‌که‌ی دوژمن تۆزێ کشانه‌وه، من ویستم جێگاکه‌م بگۆڕم و به‌و کاره‌ی کاک سالار،ئه‌نوه‌ر و ناسێح کردیان وره‌م به‌رز بوه‌وه، گه‌رکم بو نیشان بده‌م منیش ئه‌توانم شه‌ڕ بکه‌م، به‌ڵام دایانگرتم و ده‌رو به‌رم بو به ته‌پ و تۆز و چه‌ند گوله‌یه‌ک به گیز و ویز به په‌نا گۆێما ده‌رباز بون، کاک سالار توڕه بو وتی نابێ بجوڵی، ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ دوژمنا تێکاڵاوین، ڕاوه‌ستێ بزانین چۆن په‌لاماریان بده‌ین، ئێمه له ناو ئه‌وانداین به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و دوو سه‌نگه‌ری ئه‌ملا و ئه‌ولشمان بگرین پاشان پێشمه‌رگه‌ی دیکه وه‌فریامانه‌وه دێن و شه‌ڕه‌که گه‌رم ئه‌که‌ین. له ڕاستیدا چه‌ندین پێشمه‌رگه به‌ڕیوه بون بۆ لامان به‌ڵام نه‌یان ئه‌تۆانی بگه‌نه ئێمه و هه‌ر ئه‌وکاته که ئێمه ئه‌و دوو سه‌نگه‌ره‌مان گرت، دوژمن چه‌ند به‌ردێکی دیکه‌یان له ده‌ر و به‌ری ئێمه گرت و زاڵ بون به سه‌ر هه‌موو دۆڵه‌که‌دا و ئه‌گه‌ر ئێمه دوو خوله‌کی دیکه نه‌گیشتباینه ئه‌و به‌ردانه توشی کاره‌ساتێک ده‌بوین که هه‌ر نه‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمه خۆش بو، ئه‌وه بو که تێکڵاوی هێزه‌کانی دوژمن ببوین و تۆپ و خۆمپاره‌کان ڕویان له ئێمه نه‌بو، ئه‌گه‌ر چی من له فڕه فڕ و لوره لوری تۆپ و خۆمپاره‌کان زور ئه‌ترسام و خۆم به عه‌رده‌که‌وه ئه‌نوساند. له دوو لاوه په‌لاماری به‌ردێکمان دا که ڕێگای نه‌ئه‌دا پێشمه‌ره‌گه‌کان بگه‌نه لای ئێمه و چه‌ند که‌لاکێک که‌وت و به‌رده‌که‌مان گرت و پاسداره‌کان هێندێکی دیکه کشانه دواوه، له پڕ شه‌مسڵا و ئه‌حله میسری و وه‌شیار مینبه‌ری و تۆفێق ئه‌ڵوزئاغاجی گه‌یشتنه لامان ، شایانی باسه حه‌یبه‌ڵا و سوبه‌ت پشت که‌مینێکی باش بون و له کاتی په‌لاماره‌که‌ی ئێمه‌دا نه‌یان هێشت دوژمن سه‌ر به‌رزکاته‌وه. پشویه‌کی کورتمان دا، چاوێکمان به مه‌ڵبه‌ندی شه‌ڕه‌ه‌که‌دا گێڕا، ته‌قه گه‌رم بو، به‌ڵام ئێمه ته‌قه‌مان نه‌ئه‌کرد و ئه‌وه هێزه ترساوه‌کانی دوژمن بو که له خۆڕا ته‌قه‌یان ئه‌کرد. کاک سالار وتی: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نێزه‌ی هه‌یه بیدا له تفنگه‌که‌ی و ئه‌وانی دیکه نارنجوکه‌کانیان ئاماده بکه‌ن، ئێستا ده‌بێته شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه و نابێ سڵ بکه‌ینه‌وه، هه‌ر ئه‌م دوو ته‌پۆڵکه بگرین ئه‌وانی دیکه خۆیان پێ ناگیردرێ و تێک ئه‌شکێن. هاوکات که ئێمه ئه‌و ته‌پۆڵکه‌نه‌مان گرت پێشمه‌رگه‌کانی دیکه به‌ره‌و به‌رزایه‌کانی دیکه که‌وتنه ڕێ و له‌پڕ ئه‌وانیش توشی شه‌ڕ بون و دیار بو دوژمن به‌رنامه‌یه‌کی به‌ربڵاوی هه‌یه و به‌مجۆره به قاره‌مانه‌تی ئه‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه و ئازایه‌تی کاک سدێق باباێی، له شکستێکی گه‌روه‌وه ڕومان له سه‌رکه‌وتنێکی که‌م وێنه کردبو. توپبارانه‌که ڕاوستا، شه‌ڕ بو به شه‌ڕی ده‌سته و یه‌خه به جۆرێ که له فیلمه‌کانی هۆلیڤۆدیشدا نه‌مبینیوه، شه‌ڕ نه‌بو! کاره‌سات بو، چاومان سوور کردبو و دار و به‌رد و هێزی داگیرکه‌رمان ئه‌دایه به‌ر، ئه‌و هێزه به‌و هه‌موو ئیمکانات و چه‌ک و تۆپ و خمپاره‌وه، به‌رگه‌ی نه‌گرت و تێکشکا. هه‌موو به‌رزایه‌که که‌وته به‌رده‌ستی ئێمه و تۆتباره‌نه‌که‌ش وه‌ستا، به مه‌یلی خۆمان ده‌سکه‌وته‌کانمان کۆ کرده‌وه، کاک سالار وتی وه‌رن با بچینه‌وه بۆ لا کاک سدێق و ئه‌وان. کاتێ هاتینه خۆار، هه‌رکه‌مه‌مان چه‌ند چه‌کێک و ده‌سکه‌وتێکی زۆرمان پێ بو، کاک سدێق هاته پیرمانه‌وه و وتێ: به‌ڕاستی هێزی بێستونن. هه‌وا به‌ره‌و تاریکی ئه‌چو، له‌و کات و هه‌ل و مه‌رجه دا چه‌کداره‌کانی ته‌نگیسه‌ری ڕۆحیه‌یان له ده‌ست داب‌و و داوا ئه‌که‌ن که چه‌ک دانێن و ڕێگایان بده‌ین که بڕۆن، کاک شاپور کۆیان ئه‌کاته‌وه و به قسه‌کردن سه‌رگه‌رمیان ئه‌کات و کاتێ هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان پێ ده‌گا، کاک شاپور چه‌که‌کانیان لێ وه‌رئه‌گرێ و هه‌رکامه و 500 ته‌مه‌نیان ئه‌داتێ بۆ خه‌رجی ڕێگایان و بڕیار وا ده‌بێ که جارێ خۆیان ته‌حویل نه‌ده‌نه‌وه و ڕو له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران بکه‌ن و له ڕاستیدا ئه‌وکاره‌یان کرد و به‌وجۆره کارێکی وایان نه‌کرد که دوژمن له سه‌ر ئێمه زانیاریئ کۆ کاته‌وه، و پاش چه‌ند مانگ هاتنه‌وه بۆ شاری سنه و خۆیان ته‌سلیم کرده‌وه و ڕژیم ماوه‌یه‌ک زیندانی کردن و پاشان ئازاد کران. له داۆێن دۆڵه‌که‌وه کۆ بوینه‌وه، دوژمن تۆپبارانی به‌رزایه‌کانی ده‌س پێکرده‌وه، هه‌موو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌سکه‌وته زیادیه‌کان کۆکرانه‌وه و درانه کاک براهان(2) که له‌گه‌ڵ کاکه فه‌یزه، عه‌به سه‌یفه(3) و جه‌لال بزوه‌شی دا بیابه‌ن و بیانشارنه‌وه و ئێمه‌ش که‌وتینه ڕێ و ده‌بو هه‌تا به‌یانی یه‌کڕاست نه‌وه‌ستین و ئه‌و ناوه به‌جێ بێڵین. ژیان پڕه له کاره‌سات، چرکه‌کان ئه‌گۆڕدین به خۆشی یان شین و شه‌پۆڕ، له چاوتروکانێکدا مان و نه‌مان دسنیشان ئه‌کرێ، مادام مردن له ڕێه، با خۆم بچمه پیریه‌وه، و ئێمه وامان کرد، به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه هه‌موو به سڵامه‌تی تۆانیام نه‌جتمان بێ. 1: ئه‌نوه‌ر مه‌نبه‌ری خه‌ڵکی گوندی نیه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و نه‌ترس و خۆێنگه‌رم و خۆشه‌ویست بو که دواێی له شه‌ڕێکا له نێزیک گوندی نیه‌را غافڵگیرکرا و شه‌هید بو، هه‌روه‌ها ناسێح سێهه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه و خه‌ڵکی گوندی نیه‌ره، که به ئازایه‌تی و نه‌ترسی و قاره‌مانه‌تی ببوه خۆشه‌ویستی هه‌مومان.2: کاک برهان ڕۆحانی خه‌ڵکی گوندی کاشته‌ر، ئه‌ندامی کومیته‌ی شارستانی کرماشان و به‌رپرسی به‌شی ماڵی و ته‌داروکاتی هێزی بێستون بو، که‌سێکی ڕوح سوک و شاره‌زای ناوچه و ناسراوی خه‌ڵک و جێگای بڕوای هه‌مولایه‌ک بو. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی ئازادیخۆازانه‌ی گه‌لی کورد ئه‌ویش تێکه‌ڵ به شۆڕش بوه‌و له پێشدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د موفتیزاده کاری ده‌کرد و پاشان تفنگێکی ژ س ی جه‌ماعه‌تی موفتیزاده‌ی هێنا و بو به ئه‌ندامی حیزب و که‌سێکی سکولار و پێشکه‌وتوه. ساڵی 1984 له کاتی سازماندانی هێزه‌کانی حیزب دا بو به ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی جنوب و به‌رپرسی کومیته‌ی شاره‌ستانی کرماشان و ساڵی 1985 پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌به‌ندی یه‌ک کاک عومه‌ر شه‌ریفزاده بریندار بو، کاک برهان بو به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک و له کۆنگره‌ی 8 ی حیزب دا ئه‌ویش موخالیفی لیسته‌ی فیکس بو و له‌گه‌ڵ باڵی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ که‌وت و ماوه‌یه‌ک بو به برپرسی پێوه‌ندیه‌کانی ڕانیه‌ی ئه‌و جه‌ره‌یانه و ساڵی 1992 وه‌ک په‌نابه‌ر گه‌یشته ئه‌روپا و ئێستا له گه‌ڵ منداڵه‌نیدا ژیانێکی ئاساێی و هێمنیانه‌ی هه‌یه و خه‌ریکی کار کردنه. کاک برهان ڕۆحانی که‌سێکی ڕوح سوک و له‌به‌ر دڵانه و دوستێکی به وه‌فا و دڵ و ده‌رون ساف و قسه له ڕویه و هاوکات ک دڵی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ڕائه‌گرێ، قسه‌ی خۆی ئه‌کات. له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا وه‌ک برای گه‌وره‌م هه‌مو کاتێ ئاگای لێم بوه و له‌شکڵ گیری که‌سایه‌تیم دا هاوکارم بوه و گه‌لێ جاران ئاموژگاریمی کردوه و فێری زور شتی باشی کردوم. کاک برهان برای شه‌هید ڕه‌شاد حوسینی کادری لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه و ماوه‌ی 12 ساڵ له حیزب دا خه‌باتی کردوه و به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری هه‌بوه و له ناوچه‌ی کامیاران و بێڵه‌وارا ناسراوه و خه‌ڵک خۆشیان ئه‌ۆێ و ڕێزی زوری لێ ئه‌گرن. هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بێت.3: عه‌به سه‌یفه خه‌ڵکی گوندی پاڵنگان و ته‌مه‌نی له نێزیک 30 ساڵێک دا ئه‌بو، له‌گه‌ڵ کاک عه‌لی ئه‌شره‌ف و کاکه فه‌یزه چه‌کداری پاسگای گازرخانی بون، سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له‌وکاته‌دا که پاسگاکان که‌وتنه ده‌ست خه‌ڵک و مه‌ڵاکان خه‌ڵکیان سازمان ئه‌دا. پاشان پاسگاکه گۆێزرایه‌وه شاری کامیاران و ئه‌وانیش هه‌ڵهاتن و خۆیان گه‌یانده هێزه‌کانی سپاسی ڕزگاری و دواێی هاتنه ناو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. له کاتی هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر گوندی پاڵنگان، عه‌به سه‌یفه ئه‌که‌ۆێته ناو ئاپۆرای جاشه جوانڕۆیه‌کان و ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن که وا نیشان بده خۆت داوه‌ته ده‌سته‌وه و چه‌که‌که‌ی لێ وه‌ناگرن و ئه‌بێته چه‌کداری حکومه‌ت و له‌و ماوه‌دا گه‌لێ کاری باشی بوۆ حیزب ئه‌نجام دا و ساڵێک دواتر هاته‌وه ناو ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تی و دوستی کۆنی کاک برهان بو و کاک برهانیش بڕوای زۆری پێ هه‌بو و له شاردنه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی که‌ڵکی لێ وه‌ئه‌گرت. ساڵی 1983 کاتێ هێزی بێستون ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ناوه‌ندی ئاژوان له شلێر عه‌به سه‌یفه و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک نایانه‌وێ ناوچه‌که به جێ بێڵن و له حیزب دائه‌بردرین و خۆیان ئه‌گه‌یه‌نه‌وه ناوچه‌ی بێڵه‌وار، له‌ویش لێکدائه‌بڕدرین و عه‌به سه‌یفه ته‌نیا ڕو له کێوی شاهۆ ئه‌کات و خه‌ڵکی ناوچه یارمه‌تی ئه‌ده‌ن. کابرایه‌ک به ناوی مسته‌فا که باوکی به دسه‌ت پێشمه‌رگه کۆژرا بو له کاتێکدا که چه‌کداری حکومه‌ت بو، خۆی له عه‌به نێزیک ئه‌کاته‌وه و وا نیشان ئه‌دات که ئه‌ویش قاچاخ بوه و ئه‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ عه‌به دا بمێنێته‌وه تا به‌هار و پاشان بگه‌ڕێه‌نه‌وه لای هێزی بێستون. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و به‌کرێگیراوه خۆفروشه له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری پاوه وه مه‌ئمور کرابو که عه‌به سه‌یفه تێرور بکات . عه‌به بڕوا به کابرا ناهێنێ به‌ڵام له‌لای خۆی ڕای ئه‌گرێ، کاتێ له شاخی شاهووه جێگا ئه‌گۆڕن و ڕێگایه‌کی ئاسته‌م و سه‌ختیان ئه‌بێته توشه‌وه، کابرا له پێشدا سه‌ر ئه‌که‌ۆێ و عه‌به‌ش دوای ئه‌و، به‌ڵام عه‌به چه‌ک و ڕه‌خته‌که‌ی ناهێڵی که به ڕێگاکه‌دا سه‌رکه‌ۆێ و ناچار چه‌که‌کی ئه‌داته مه‌سته‌فای کوڵه‌نانی که یارمه‌تی بدات، ئه‌و به‌کرێگیراوه خۆفروشه له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و گوله‌یه‌ک له عه‌به ئه‌دا و ده‌ست و به‌جێ شه‌هیدی ئه‌کات و پاشان سه‌ری له له‌ش جیا ئه‌کاته‌وه و سه‌ره‌که‌ی به دیاری ئه‌بات بۆ سپای پاسدارانی پاوه و خه‌ڵاتێکی باش وه‌رئه‌گرێ. درێژه‌ی هه‌یه.............. هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
ناردنی بۆچوون { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 7 له 20 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهئهرشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان دوا بابه‌ته‌کانIraqi Kurds split between Iran and USبیرتان دەکەم ساڵی 2007 ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت شه‌رکه‌رانی خوبره و بێ‌سه‌روشوێنی ئێران نووسەرێکی کورد دۆست ڕۆژ ژمێر
لینکه کوردیهکانكوردستان مێدیا حدكا شه‌هید تیشک تی ڤی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشه‌وا گوڵنامه‌ی كوردی كوردلاند پێشمه‌رگه‌كان گیاڕه‌نگ چاڵاوه تاو ئاته‌شگاه که‌ڵاش ڕوانسه‌ر کڵاوڕۆژنه ماڵپه‌ڕی هونه‌ر ڕوانسه‌ر هه‌واڵه‌کانی پاوه و هه‌ورامان ئاراس ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی كامبادن شاره‌كه‌م سنه زانستپه‌روه‌رانی کورد کورد ئای تی گرووپ ماڵپه‌ڕی کورد بلاگی تیشک كوردیش پۆینت پاوه نت دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی كرماشان هه‌وارگه‌ی ئاشق هونه‌رستانی كچانه چه‌ند وێنه‌ی كرماشان زانستپه‌روه‌رانی كورد جلوبه‌رگی ژنانی كورد که‌زوان ئیلام هاكه‌ری كورد سه‌رپێڵی زه‌هاو كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له باشوور هێلی ئاسمانی كوردستان ماڵپه‌ری بێ ئایین دیاكۆ پلاتفۆرم ئیبراهیم یونسی قاله‌مه‌ڕه پاوه ڕادیۆ كورد میكس په‌یامنێر به‌سته‌ری كوردی هیواكان هه‌ولێر ماڵی ماکوان فتوبلاگ کرماشان نرمه واران بلوط کرمانشا دیار فرهاد کرمانشاه پاتوق کرمانشاه وب دات کام یارسان گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون بیستون مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری زه‌هاو کتیبخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆلم زریان نستان هه‌ورامان کژوان روانسر جوانڕۆ ساراڵ سه‌وڵاوا كوردی كه‌ڵهوڕ كورد ڕه‌شماڵ مه‌ریوان وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان ماڵپه‌ڕه‌كانی پارێزگای كرماشان ڕۆژوان بهزاد خوشحالی مانگنامه‌ی ئاگری شاری كامێران گۆڤاری ڕاسان جێ ژوان موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی وێبلاگی كوردستان Kurd-WAREZ پژاك ژنانی كورد ماڵپه‌ڕی كورد بڵاگی سه‌رپێڵ چوارچیوه بۆ بڵاگی كوردی فایروۆرکس ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد بڵاگی عبدالعزيز مولودی په‌یڤ هه‌ڵویست بۆکان کورد بۆ داونلود .............................................
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||