بێستوون | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
بیرەوەری دەورانی لاوەتی و پێشمەرگایەتیئیمڕۆ به‌شێکیتری بیره‌وه‌رییه‌کانی هه‌ڤالی به‌ڕێز و دۆستی ده‌ورانی لاوه‌تیم کاک "هیوام" به‌رچاو که‌وت که ماوه‌یه‌که به‌رده‌وام له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ئینترنێت بڵاویان ده‌کاته‌وه و له‌م به‌شه‌دا وه‌ک فارسان ده‌ڵێن تۆزێک ئێمه‌ی دارکاری کردووه. هه‌ر بۆیه منیش به باشم زانی له‌م وێبلاگه‌ی خۆمدا که ماوه‌یه‌که له‌به‌ر کاری زۆر بابه‌تی تازه‌م لێ دانه‌ناوه بڵاوی بکه‌مه‌وه. هیوادارم ئێوه‌ش وه‌ک من به‌دڵتان بێ. سه‌رچاوه‌که‌شی ماڵپه‌ڕی راستیه‌کانه. ئه‌و ڕۆژانه‌ی شانازیان پێوه ئه‌که‌م (26) هاوکات که ئێمه به‌رده‌وام زه‌ربه‌مان له هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌شان و سه‌رکه‌وتنی به‌ر چاومان وه‌ده‌س ده‌هێنا و شایمان به‌و ناوه دا دابه‌ش ئه‌کرد و خه‌ڵکی ناوچه به‌رده‌وام باسی شه‌ڕ و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و بێ وره‌ێی و بێ ئیمانی هێزه داگیرکه‌ره‌کانیان بۆ یه‌کتر ئه‌گێڕایه‌وه، کاتی ئه‌وه هاتبو هه‌موو هێزه‌که‌مان کۆ بێته‌وه.
له پیرباخ خه‌ریکی پشو دان بوین و چه‌ند مه‌ڕ و بزنێکمان سه‌ربڕی بو و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌ریفزاده که‌بابمان ئه‌کرد، نیگابانه‌کان بانگیان کرد که ئاماده بن، هێزێکی زۆر به‌رزایه‌کانی کوچک چه‌رموو، کوڕه‌ی ده‌ژن، که‌ماجاڕ و سه‌نگه‌ری کۆمه‌ڵه‌یان گرتوه و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌کی گه‌رم له لای مێرگه‌سار و گڵێانه‌وه دێت و له‌وه ئه‌چێ حکومه‌ت هێرشی کردبێته سه‌رمان، ئێمه‌ش خۆمان کۆ کرده‌وه و پێیان وتین به‌ره‌و خۆار بچن و به شێوه‌یه‌ک خۆ له‌و شه‌ڕه بپارێزن. پیرباخ شۆێنێکی خۆش و باخ و باخاته و چه‌ند ماڵێکی خه‌ڵکی گوندی نیه‌ر له‌وێ ئه‌ژین و له سه‌ر چۆمی ژاوه‌رۆیه، له قوڵاێی کێوه‌کانی نێوان سییویه و سه‌ڕێز و نیه‌ره و له هاوینانا فێنک و له زستانانا گه‌رم و خۆشه و دۆژمن نه‌ی ئه‌تۆانی له جێگایه‌کی ئاوا دا هێرشمان بکاته سه‌ر و ئیمکانی ئه‌وه‌مان هه‌بو هه‌ر به لێواری چومه‌که‌دا به لای سه‌رێز و گۆاز یان به لای ده‌ژن و پاڵنگان دا بچین و دوژمن نا‌مان بینێ، له‌و هه‌ڵهات و شه‌ڕ و ترس و دڵه‌خورپه‌یه‌دا نه‌جمه‌ی زۆرئه‌سنا، ڕانه بزنێکی هه‌ڵگرتبو و له‌گه‌ڵ خۆی هێنا بوی و ته‌نیا خه‌می ئه‌وه‌ی بو که له کۆێ ڕائه‌وه‌ستین ئه‌و که‌باب بکات. هێندێک له پیرباخ دوور که‌وتبوینه‌وه، پێان وتین بگه‌ڕێنه‌وه، هێرش نیه و ته‌نیا هێزه‌کانی حکومه‌تین که له به‌رزایه‌کان دامه‌زراون. گه‌ڕاینه‌وه جێگای خۆمان و که‌باب کردن ده‌ستی پێکرده‌وه، له پڕێکا وتیان ئه‌وه کاک سالار و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک هاتن، چوینه پێشوازیان، ماندوو و هیلاک و حه‌په‌سا بوون، هێندێکیان جله‌کانیان دڕا و ئه‌وانی دیکه ئاره‌قاوی و شه‌که‌ت بون، نانیان خۆارد و بڕیاری که‌وتنه ڕێ درا. ئێواره‌ی ڕۆژی پێش لکی شه‌هید حه‌مه شه‌ریف ئه‌که‌ونه ڕێ بۆ ته‌نگیخاو، کاک سالار له‌گه‌ل کاک خالید درودی، سه‌عی زیویه‌ێی که له شه‌ڕی ته‌نگیسه‌را شه‌هید بو، عه‌به جۆانڕۆێی(1) یۆسۆ زیویه‌ێی، حه‌سه‌ن زیویه‌ێی(2) و دوو که‌سی دیکه که ناوه‌کانیانم له بیر نه‌ماوه دێن بۆ لای ئێمه و پێان وا ده‌بێ که ئێمه له که‌وانه‌ی بزوه‌شین یان ئه‌یانه‌وێ له پێشدا بچنه که‌وانه و دواێی بێن بۆ لای ئێمه بۆ پیرباخ. له که‌وانه ده‌بن له ده‌مه‌و به‌یانا گۆیان له ده‌نگی ته‌قه ده‌بێ له ته‌نگیخا و تێ ده‌گه‌ن که لکی شه‌هید حه‌مه شه‌ریف توشی شه‌ڕ هاتون، له‌گه‌ڵ ڕوناکاێی هه‌وا دا چاو له به‌رزایه‌کان ده‌که‌ن و ده‌بینن هه‌مووی گیراوه و هێزه داگیرکه‌ره‌کان ته‌واوی به‌رزاێی و سه‌ر کانی و ئاو و به گشتی هه‌موو جێگایه‌کیان گرتوه، ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه له داوێن به‌رزائیه‌کانا توشی شه‌ڕ نه‌بن ئه‌که‌ونه ڕێ و به داوێنی شاخه‌کانا و له په‌نا هێزه‌کانی دوژمنا خۆ ده‌گه‌یه‌نه ناو ملانی بزوه‌ش و گڵیان، ئیتر له‌ۆێ ڕوته‌ڵانیه و ناتۆانن به‌رده‌وام بن، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که لێان نێزیکن ئه‌ده‌نه به‌ر ده‌سڕێژ و هاوکات به هه‌ڵ هاتن خۆ له ڕوته‌ڵانه‌که ده‌رباز ده‌که‌ن و ئه‌گه‌نه سه‌نگه‌رکانی پشت ئاواێی بزوه‌ش و له‌ۆێ تێ ده‌گه‌ن ئه‌و هێزه‌ی که ئه‌و ناوه‌ی گرتوه هێزێکی ئاساێی نیه و ئه‌وان ناتۆانن به‌رنگاریان بن، کاک سالار ده‌ستور ئه‌دات که به‌ره‌وخۆار هه‌ڵێن، هه‌رکه‌س ده‌رچو تا پیرباخ نه‌وستێ و هه‌رکه‌سیش شه‌هید بو به جێ بمێنێ. دیمه‌نێکی سه‌یره، به‌ڕاستی مه‌گه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات و ئازادیخۆازانی دلسۆز به نه‌ته‌وه و نیشتمان بتۆانن له ئاوا هه‌ل و مه‌رجێکدا بڕیاری ئاسته‌م بده‌ن و له ناو داوی هه‌زاران هێزی چه‌کدار و چه‌ندین پایگای جۆرا و جۆره‌وه مل بۆ ئه‌مری واقع و واقعی تفت و تاڵ نه‌ده‌ن و باوش به ژیانا بکه‌ن. له‌و کاته‌دا پێشمه‌رگه‌کان به چاو ماڵ ئاواێی له یه‌کتر ده‌که‌ن و هه‌رکامه‌یان هه‌ۆڵ ئه‌دات خۆی بکاته قوربانی هه‌ڤاڵه‌کای و له پێشدا به‌ره‌وخۆار و به‌ناو ده‌شتایه‌که دا هه‌ڵ بێت. دوژمن له هه‌مو لایه‌که‌وه ئاوربارانیان ئه‌کات، ئه‌مانیش به ته‌قه وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه و هاوکات به‌ره‌وخۆار بۆی ده‌ر ئه‌چن، به ده‌یان چه‌کداری دوژمن به چه‌کی جورا و جۆر ده‌سڕێژیان لێ ئه‌که‌ن. بۆیان گێڕامه‌وه که گوله وه‌ک هه‌نگ به به‌ر گۆێانا ویزه ویزی ئه‌کرد و به ناو پایانا له عه‌رزی ئه‌دا و هه‌موو چرکه‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی شه‌هید بون بوون، خۆم به چاوی خۆم جێگای گوله‌م له سه‌ر جله‌کانیان دیت و سه‌رم سوڕما که چۆن نه‌جاتیان بوه. به خۆشیه‌وه هه‌مویان به‌سڵامه‌تی نه‌جاتیان ده‌بێ و گه‌یشته‌نه ئێمه. ئێواره که‌وتینه ڕێ، خه‌می پێشمه‌رگه‌کانی دیکه له سیمای هه‌مومان دا دیار بو، پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌ریفزاده له ئێمه جیا بونه‌وه و ڕویان له ناوچه‌کانی سنه کرد و ئێمه‌ش ڕومان کرده گوندی مێرگه‌سار، له داۆێن گونده‌وه و له نێزیک چۆمی تا و هه‌نێمن، وتیان که چه‌ند که‌سیان بینیوه چونه‌ته ناو باخێک، ئێمه‌ش ده‌وری باخه‌که‌مان دا، دیتمان ئه‌وه پۆلێ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ن و ئاگادارن که حکومه‌ت هه‌موو ئه‌و ناوه‌ی گرتوه و نازانن ڕو له کۆێ بکه‌ن. له‌گه‌ڵ خۆمان بردنماننه ئاواێی، دیاره گوندی مێرگه‌سار ته‌نیا گوند بو که ئه‌و شه‌وه هێزی حکومه‌تی تێ نه‌هاتبو، به‌ڵام شه‌وی پاش ئه‌وێش گیرا. به په‌له نان و چامان خۆارد و نان و خۆاردنمان هه‌ڵگرت و که‌وتینه ڕێ، جه‌لال بزوه‌شی و کاکه فه‌یزه ڕ‌ۆڵێکی زۆریان هه‌بو له نه‌جات دانی ئه‌و هێزه دا. به ناو به‌ینی سه‌نگه‌ری هێزه‌کانی حکومه‌ت و به بێده‌نگی ئاو دیوی ده‌شتی گازرخانی و بزوه‌ش بوینه‌وه. بۆمان ده‌رکه‌وت که جێگای چۆڵ ده‌ست ناکه‌ۆێ، بۆیه هه‌تا کانی جزان له داۆێن کێوی شاهوو و له نێزیک گوندی لۆن نه‌وه‌ستاین. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بو که له‌ۆێدا کانیه‌کی بچوک هه‌یه و ئاوه‌که‌ی له نێوان دوو به‌رده‌وه دێته ده‌ر و هه‌ر له‌ۆێ ڕائه‌وه‌ستێ و ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێوه بگری ئه‌وا به‌شی چۆار پێنج که‌س ئاوی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه به کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه نێزیک شه‌ست که‌س ده‌بوین، لای به‌یانی گه‌یشتینه جێ و به‌و ناوه‌دا سه‌نگه‌رمان دروست کرد و چاوه‌ڕوان ماینه‌وه و کاتێ هه‌تاو ئه‌و ناوه‌ی گه‌رم داهێنا تێ گه‌یشتین که هێرشه‌که به به‌رێ بێڵه‌وار و ناوچه‌ی ژاوه‌رۆیه و ڕویان له کێوه‌کانی شاهوو به دیوی جۆانڕو دا نه‌کردوه و ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه زۆر باش بو که لانی که‌م پشته‌وه‌مان ئازاده. دوا نیۆه‌ڕۆ کاک سالار و کاک خالید درودی و چه‌ند که‌سی دیکه که‌وتنه ڕێ که به بناری کێوه‌کانا خۆ بگه‌یه‌نه نێزیک ته‌نگیخاو و هه‌واڵێکی پێشمه‌رگه‌کانی لکی شه‌هید حه‌مه شه‌ریف بزانن. ئێواره گه‌ڕانه‌وه و دیتمان نادر گورجیان له‌گه‌ڵه(3) و ئاوا باسی شه‌ڕه‌که‌ی گێڕایه‌وه و وتی: گه‌یشتینه سه‌ر کانیه‌که و ووه‌ک هه‌موو جارێ په‌له‌کان هه‌رکامه له جێگایه‌ک ڕازان و نیگابانمان دانا، من خه‌وم نه‌ده‌هات، تفه‌نگه‌که‌م هه‌ڵگرت و وتم به‌ڵکو که‌وێ شتێ بکوژم و له پێشمه‌رگه‌کان دور که‌وتمه‌وه، دیتم که‌ۆێک کردیه سه‌ر به‌ردێکا و ده‌ستی کرده خۆێندن، منیش بۆی چومه پارێز و فیشه‌کێکم پێوه نا، هه‌ر که من ته‌قه‌م کرد، ئه‌و ناوه بو به ڕۆژی حه‌شر و له‌هه‌مو به‌رزایه‌کانه‌وه کانیه‌که‌یان دایه به‌ر ده‌سڕێژ. دیاره دوژمن به‌رنامه‌ی ئه‌وه بو که به ته‌واوی کانیه‌که گه‌مارۆ بدات و پاشان ته‌قه بکات، به‌ڵام کاتێ من ته‌قه‌م کرد وایان زانی ئێمه پێمان زانیون و ته‌قه‌یان ده‌س پێ کرد، من نه‌متۆانی بگه‌ڕێمه‌وه و هه‌ر له‌ۆێ به دۆڵێکا هه‌ڵکشام و پاشان ئێواره هاتم بۆ گوندی مێسوورا، به‌ڵام ئاواێی جمه‌ی ده‌هات له هێزی دوژمن و ئه‌و ماڵه‌ی که من له حه‌وشه‌وه چومه ناو ماڵه‌که‌یان پێان وابو هه‌زار گیانم هه‌بێ یه‌کیان ده‌رناکه‌م. نان و چایم خۆارد و بڕێ نان و خۆاردنم هێنا و له نێوان گوندی لۆن و تیله‌کۆ چومه ناو ئه‌و تۆقه به‌رده و چاوه‌ڕوان بوم شه‌و دابێ بچم بۆ گونده‌کانی تیله‌کۆ و گازرخانی و هه‌واڵی پێشمه‌رگه‌کان بزانم. کاتێ کاک سالار و کاک خالید و ئه‌وان به دوربین چاو له‌و ناوه ده‌که‌ن ده‌بینن چه‌کدارێک له ناو ئه‌و تۆپه‌ڵه به‌رده دایه و ئه‌چن بۆ لای و له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌ی هێنه‌وه. ڕۆژی دواێی به هه‌مان شێوه کاک سالار، کاک خالید و کاک نادر گورجی و چه‌ند که‌سی دیکه چون و هه‌واڵی جۆرا و جۆریان هێنایه‌وه، که‌سێکی خه‌ڵکی تیله‌کۆ که جێگای باوه‌ڕی ئێمه بو پێیانی وتبو که پێشمه‌رگه‌کان که‌تونه‌ته گه‌مارۆ، به‌ڵام تۆانیویانه ده‌رباز بن، حه‌یده‌ر پشته‌ێی بریدار ده‌بێ و پاشان خۆی شه‌هید ئه‌کات که نه‌که‌ۆێته ده‌ست دژمن، سه‌ی محه‌مه‌د به برینداری ئه‌سیر ده‌بێ و ئه‌نیبه‌نه گوندی گازرخانی، به‌ڵام به‌و برینداریه به‌رده‌وام دورشمی بژی پێشمه‌رگه، بژی دیموکرات، بژی ئازادی و مه‌رگ بۆ خۆمه‌ینی ئه‌دات و پاسداره‌کان تۆڕه ئه‌کات که بیکۆژن، هاوکات هه‌تا هێزی وتنی هه‌بوه، جنێۆی به جاشه‌کان داوه و پێی وتون ئێوه خایه‌ن و خۆێڕین، بۆ نامکۆژن هه‌ی خۆێڕینه و خه‌ڵک شاهیدی ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی سه‌ید مه‌حه‌مه‌د ده‌بن و ئه‌و هه‌ڵۆێستانه‌ی سید محه‌مه‌د ئێستاش له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه باس ده‌کرێ. سه‌ر ئه‌نجام به هۆی کاریگه‌ری برینه‌که‌ی و به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ناده‌ن و له‌به‌ر هه‌تاو به تینویه‌تی ڕای ده‌گرن شه‌هید ده‌بێ و جاشه‌کان ناهێڵن پاسداره‌کان بیبه‌نه شار و بیخه‌نه شۆێن ماشین و چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی گوندی گازرخانی ئه‌یشۆن و ئه‌ینێژن. پێشمه‌رگه‌کانی دیکه به‌ره‌وه کێوه‌کانی براڵ هه‌ڵ ده‌کشێن و ئه‌که‌نه ئه‌وبه‌ره‌وه بۆ ژاوه‌رۆی سنه و عوسمان گه‌شکی که ناسراو بو به عوسمان تیربار، به‌ره‌و خۆار ده‌ر ئه‌چی و ڕو له پشت ئاواێی ته‌نگیوه‌ر ئه‌کات، به‌ڵام جاشه جۆانڕویه‌کان له‌ۆێ له که‌مین دا ده‌بن و یه‌کێک له جاشه‌کان یه‌ک گوله‌ی پێوه ئه‌نێ و ده‌ست و به‌جێ شه‌هید ئه‌بێ، جه‌نازه‌که‌ی ئه‌به‌نه‌وه گوندی ته‌نگیوه‌ر و له‌ۆێ خه‌ڵک ئه‌چن و داوای جه‌نازه‌که ئه‌که‌ن که بینێژن و جاشه‌کان ڕازی ده‌بن و حوکم ئه‌که‌ن که ده‌بێ بابم بینێژێ و باوک و دایکم به هاوکاری چه‌ند که‌سی دیکه و یه‌کێک له جاشه‌کان که که‌سێکی باشتر له‌وانی دیکه ده‌بێ ئه‌یشۆن و له په‌نا گۆڕ‌ی شه‌هیدفه‌ریدون مه‌سوراخه‌ێی دا ئه‌ینێژن(4) و ئێستاش گۆڕه‌که‌ی هه‌ر له‌ۆێیه و دایکی هه‌مو حه‌وتویه‌ک ئه‌چێته سه‌ر گۆڕ‌ی تاقانه‌که‌ی. دوو شه‌وو و سێ ڕۆژ بو له سه‌ر کانی جزان بوین، لای عه‌سر و خۆرئاوا تیمێ پێشمه‌رگه جیاکرانه‌وه که بچن بۆ گوندی گازرخانی و خۆاردن بۆ ئێمه بێنن، هیچمان نه‌مابو، کاک خالید درودی و نادر گورجی و چه‌ند پێشمه رگه‌ی دیکه که‌وتنه ڕێ. شه‌و ئه‌چنه نێزیک ئاواێی و شۆێنی پاشه‌کشه دیاری ئه‌که‌ن وناۆێک بۆ ناسینه‌وه‌ی یه‌کتر دا ئه‌نین و نادر له پێشه‌وه و ئه‌وانیش به دوایا ئه‌چنه ناو ئاواێی، هه‌ر که ئه‌گه‌نه یه‌ک ماڵ جاشه‌کان که له په‌نا ماڵه‌کانا خۆیان مه‌ڵاس داوه ئه‌یانده‌نه به‌ر ده‌سڕێژ، پێشمه‌رگه‌کان هه‌ڵ دێن بۆ دوا‌وه، نادر بریندار ده‌بێ و له هه‌ڤاڵه‌کانی دا ئه‌بڕدرێ و ڕۆ له خۆار ئاواێی ئه‌کات و ناتۆانی بێته جێگای دیاری کراو، کاک خالید و ئه‌وان دێنه جێگاکه و زۆر چاوڕێ ئه‌که‌ن نادر نایه، وا تێ ده‌گه‌ن شه‌هید بوه و هاتنه‌وه بۆ لای ئێمه، ئه‌و هه‌واڵه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خه‌مباری کردین و تێ گه‌یشتین که پلانی دوژمن له‌وه به‌ر بڵاوتره که ئێمه لێی تێگه‌یشتوین. ڕۆژی دواێی دیسان کاک سالار و کاک خالید و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه چون بۆ ئه‌وه هه‌ۆاڵێک له نادر گورجی بزانن، لای ئێواره به خه‌مباری و دڵشکاویه‌وه گه‌ڕانه‌وه، دیسان دڵسۆزانی شۆڕش له گوندی تیله‌کۆ هه‌واڵیان هێنابو که نادر به برینداری خۆی کێش ئه‌کاته ناو باخه‌کانی بڵاڵ که مۆڵکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی گازرخانه‌ێیه و له‌ۆێ برینه‌که‌ی ئه‌پێچێ و خۆی حه‌شار ئه‌دات به‌ڵکو‌که‌سێک بێته سه‌ر باخه‌که و یارمه‌تی بدات، جاشه‌کان ده‌بینن خۆێن ڕژاوه و شۆێنه‌که‌ی هه‌ڵ ئه‌گرن و ئه‌یخه‌نه گه‌مارۆ، نادر دێته ده‌ست و ته‌قه‌یان لێ ئه‌کات و زه‌ربه‌یان لێ ئه‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه نادر برینه‌که‌ی قورس ده‌بێ ناتۆانی هه‌مو خه‌شابه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆ به‌رێ و ته‌نیا تفه‌نگه‌که‌ی و سی گوله‌ی پێ ده‌بێ و به‌مجۆره دواێن گوله له دڵه پڕ له خۆشه‌ویستیه‌که‌ی ئه‌دات و جه‌نازه سارد و سڕه‌که‌ی ئه‌که‌ۆێته ده‌ست دوژمن و له په‌نای گۆڕ‌ی سه‌ید محه‌مه‌د دا نێژرا و بوه‌ته وێردی زمانی خه‌ڵک. شه‌هید بونی نادر به ته‌وای کاری کرده سه‌ر هه‌مومان و کاک سه‌دیق باباێی کۆی کردینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی لێمان کرد و وتی: که‌م هه‌ڵ ده‌که‌وێ له مێژوو دا که مرۆڤ بۆ هێنانی نان بۆ هه‌ڤاڵه‌کانی گێانی خۆی به‌خت بکات، نادر ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگداره که هه‌مو کاتێ له ئاسمانی بیر و بیره‌وه‌ریه‌کانمانا ئه‌دره‌وشێته‌وه. نادر تا دۆێنێ ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و نه‌ترس بو، به‌ڵام ئێستا داستانێکی پڕ له سه‌روه‌ری و پاکی و فیداکاریه و له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مانا بۆ هه‌تایه جێگای تایبه‌تی هه‌یه و ده‌بێ په‌یکه‌ری له هه‌موو جێگایه‌ک بۆ دروست بکرێ. شه‌وه‌که‌ی پۆلێ پێشمه‌رگه به‌ڕێ کران بۆ گوندی چرۆسانه که به‌ڵکو بتۆانن له‌ۆێ نان و خۆاردن بێنن، دیاره پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه خۆاردن و ئیمکاناتی باشیان هه‌بو و له‌خه‌می هیچدا نه‌بون به‌ڵام ئێمه شپرزه بوین. شایانی باسه ئه‌و ڕۆژه که هه‌ۆاڵی شه‌هید بونی نادر گورجیمان پێ گه‌یشت کوڕێکی گه‌نج له گوندی چرۆسانه هاته لامان و وتی که ئه‌یه‌ۆێ ببێته پێشمه‌رگه و ناوی حامید درودی(5) و ئامۆزا و پۆرزای کاک خالید بو. که‌سێکی زرت و زیندوو و هار و هاج و نه‌ترس بو، وتی که شه‌وانه گوندی چرۆسانه چۆڵه و هه‌مو ئه‌چنه‌وه ناو پایگا، ئێواره‌که‌ی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ دا نارد که‌به‌ڵکۆ بتۆانن نان و خۆاردن بێنن، به ئازایه‌تی حامید تۆانیان به سه‌رکه‌وتنه‌وه وبه کۆڵی شته‌وه بێنه‌وه، بڕێ له نان و خۆاردنه‌که درایه پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه و ئه‌وی دیکه‌یان به سه‌ردا دابه‌ش کردین. ئاوی کانیه‌که له که‌می ئه‌دا، خاڵه حه‌سه‌ن سه‌رسپی کرابوه به‌رپرسی ئاوه‌که بۆ ئه‌وه پێشمه‌رگه‌کان خراپی نه‌که‌ن و خێرا نه‌یخۆنه‌وه، ڕۆژانه په‌له‌کان ئه‌چون و به‌شه ئاویان له خاڵه حه‌سه‌ن وه‌ر ده‌گرت و بۆ ئه‌وه‌ی تینویه‌تیمان بشکێنێ ئه‌مانکرده چا و هه‌رکه‌سه لیوانێکامان ئه‌خۆاردوه. خاڵه حه‌سه‌ن وه‌ک پاسه‌وانی له ڕوحی خۆی بکات ئاماده نه‌بو قامکی بکاته ئاوه‌که‌دا و هه‌موی وه‌ک یه‌ک دابه‌ش ئه‌کرد و زۆر جار جنێوه جوانه‌کانی خۆی باری ئه‌و پێشمه‌رگه‌انه ئه‌کرد که ئه‌یناویست دزی لێ بکه‌ن و ئاو بێنن. ڕۆژی چواره‌م کاک سالار و هه‌ڤاڵه‌کانی ماڵ ئاواییان له ئێمه کرد و به‌ره‌و ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه که‌وتنه ڕێ و ئێمه‌ش خۆمان ئامه‌د کرد که ڕو له نێزیک شاری کرماشان بکه‌ین. له‌و کاته دا که ئه‌مانه‌ویست بکه‌وینه ڕێ و کاک سالار و ئه‌وانمان لێ هه‌ڵبڕابو، پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه به چه‌که‌وه هاته لای ئێمه، به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌کان هات و داوای کرد که له‌گه‌ڵیان بچێته‌وه، ئه‌و کۆڕه قه‌بوڵی نه‌کرد، هه‌ر له‌و کاته دا دوو ده‌سته‌ی دیکه له پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه چوبون بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ڕێگا و بانه‌کان و ئێمه چه‌ند که‌سێکی که‌م له‌ۆێ مابوینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌مان زانی پێشمه‌رگه‌که‌نی کۆمه‌ڵه سه‌نگه‌ریان لێمان گرت و به نیاز بون تێمان سره‌ۆێنن، زۆرم پێ سه‌یر بو، ئێمه له سه‌رلێشێۆاۆی و تێدا چون نه‌جاتمان دابون و له به‌شه خۆاردنی خۆمان به‌شی ئه‌وانیشمان ئه‌دا و ته‌نانه‌ت نه‌مان ده‌هێشت نیگابانیش بده‌ن و زۆرمان ڕێز لێ ئه‌گرتن، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده بون ئێمه بکوژن به بێ هیچ هۆیه‌ک. کاک سه‌دیق ده‌ستوری دا به ئێمه که هیچ جۆره دژکرده‌وه‌یه‌کمان نه‌بێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وکۆڕه قسه‌ی کرد که بچێته‌وه لای کۆمه‌ڵه‌یه‌کان و به‌مجۆره به بێ ماڵ ئاواێی لێک جیا بوینه‌وه. پێشمه‌رگه خاراوی کوره‌ی ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵه، هه‌ڵگری په‌یامی ڕاچڵه‌کین و ڕاپه‌ڕین و ده‌نگ هه‌ڵبڕینه، باری ئێمه قورس و ڕێگامان دژوار و ئاسۆمان نادیار بو، به‌ڵام ئیراده‌مان پۆڵاین و ئه‌وه‌ی بیرمان لێ نه‌ده‌کرده‌وه و ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرینگ نه‌بو، ئیواره، به‌یانی، و چرکه ترسناکه‌کان و زۆری هێزی دوژمن و ئه‌و ته‌نگانه‌یه بۆ که تێی که‌وتبوین، بیرمان له لای هاوڕێکانی دیکه‌مان بو و هیوامان وا بو به سڵامه‌تی بیان بینینه‌وه. دیاره حکومه‌ت هێزێکی بۆ له نێو بردنی هێزی بێستون کۆ کردبوه‌و و ناوی نابو قه‌رارگای به‌در و به گۆێره‌ی هه‌واڵه‌کان نێزیک به‌شه‌ش هه‌زار چه‌کداری له جێگاکانی دیکه‌وه هێنا بو بێجگه له‌و هه‌مو پایگا و هێزه‌ی له‌ۆێدا هه‌بو و هه‌مو به‌رزاێی و سه‌ر کانی و ئاو و گونده‌کانیان گرتبو و ئه‌یانه‌ویست به چۆکمان دا بێنن. داخۆا چیمان به‌سه‌ر دێت و چۆن ئه‌م تفت و تاڵیانه ئه‌گۆڕین و چۆن ئه‌تۆانین کۆتری ئاشتی خه‌ونه‌کانمان له سه‌ر چیاکانی ئاژوان و ڕازاوه‌ره‌وه به‌ره‌و ئاسمانی هه‌رمان بفڕێنین. -1ساڵی 1361 یه‌که‌م جار عه‌به جۆانڕۆیم ناسی، ئه‌وکاته هێندێ پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌ری که‌سێک به ناوی ئه‌حمه‌د خه‌لیفه حسین هاتبون بۆ هێزی بێستون و کرانه لکێک و ئه‌حمه‌د خه‌لیفه کرایه فه‌رمانده‌ری لک و جبهه‌ی کوچک چه‌رمویان له ئه‌ستۆ بو، من له گوندی مێرگه‌سار له نه‌خۆشخانه بوم و هاوکات یارمه‌تی کاک عه‌لی ئه‌شره‌فم ئه‌دا که بریندار بو. کاک شاپور داوای لێ کردم که له‌گه‌ل ساڵح جۆانڕوی دا ته‌داروکاتی ئه‌و جبه‌یه بگرینه ئه‌ستۆ. ئه‌و لکه زۆر ده‌وامی نه‌هێنا و چه‌ند که‌سیان خۆیان ته‌سلیم کرده‌وه، یه‌کیان به ناوی مسته‌فای حاجی حه‌مه تایه‌ر گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵی باوکی که ئه‌و کات له باشور بون و ئه‌حمه‌د خۆشی وازی هێنا و له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هاوڕێکانی چو بۆ بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی و سه‌رئه‌نجام خۆی ته‌سلیم به حکومه‌ت کرده‌وه و بو به جاش و پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شاهۆ کوشتیان. چه‌ند که‌س له‌و پێشمه‌رگانه مانه‌وه و یه‌کیان عه‌به جۆانڕوی بو، عه‌به جێگای خۆی له ناو پێشمه‌رگه‌کان دا کرده‌وه و هه‌مومان خۆشمان ده‌ویست. که‌سێکی ده‌م به پێکه‌نین، گۆێڕایه‌ڵ، بێ قڕه و فیداکار بو. له شه‌ڕی سۆ له ناوچه‌ی سنه بریندار بو. پاشان هاته لکی شه‌هید حه‌مه شه‌ریف و دواێی له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی مایه‌وه و ئێستاش هه‌ر له‌ۆیه و پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ک ئه‌رک بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه و ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه. هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بێ. -2حه‌سه‌ن نه‌دیمی پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا، فیداکار، نه‌ترس و خاوه‌ن بڕوا بو. هه‌موو کاتێ سینگی ئه‌کرده قه‌ڵغانی گوله‌ی دوژمن و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بو. له‌بیرمه جارێ له پشت ئاوای نه‌یجه‌قه‌وی و تۆانکه‌ش دراینه به‌ر ده‌سڕێژ، ئێمه به‌ره‌و خۆار بوینه‌وه، که‌چی حه‌سه‌ن ملی له ملی ئاوره‌که نا و بانگی ئێمه‌ی کرد و وتی: وه‌رنه‌وه قاسمه کۆێره لێی تێک چوه، وای زانیوه ده‌وری گیراوه. هه‌موو کاتێ حه‌سه‌ن ئاوا بو و له هه‌موو شه‌ڕه‌کانا باس هه‌ر باسی په‌لامار دان و ئازایه‌تی نۆاندی ئه‌و شۆڕه لاوه دڵ پڕ له ئاوات و خۆشه‌ویستیه بو. حه‌سه‌ن کرایه سه‌رپه‌ل و له شه‌ڕێکا له ناوچه‌ی مه‌ریوان، دوای ئه‌وه‌ی ئازایه‌تیه‌کی به‌رچاو تۆمار ئه‌کات، جه‌سته‌ی ماندوی ئه‌که‌وێته به‌ر گوله‌ی دوژمانان و ماڵ ئاوای لێمان کرد، یادی به خێر. -3فه‌ره‌یدون خه‌ڵکی گوندی مه‌سوراخه له ناوچه‌ی جۆانڕۆیه، پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆش به‌رخۆرد و گه‌نجێکی خۆڕسک و ئازا و به وه‌فا بو. له‌گه‌ڵ دوو خاڵی به ناوه‌کانی قادر به‌گ و نادر به‌گ له هێزی شاهۆوه هاتنه هێزی بێستون. فه‌ریدون بو به کادر، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ل پێشمه‌رگه‌کان دا ئاماده‌ی هه‌مو چالاکیه‌ک بو. ساڵی 1360 له کاتێک دا که پێشمه‌رگه‌کانی هێزی بێستون په‌لامار ده‌به‌نه سه‌ر پایگاکانی گه‌رده‌نه‌ی لۆنه کۆن و گه‌رده‌نه‌ی گه‌شکی، دوو شێره کوڕی دیموکرات شه‌هید بون، عه‌لی حه‌مه‌ی سمایل له گه‌رده‌نه‌ی لۆنه‌کۆن و فه‌ریدون له گه‌رده‌نه‌ی گه‌شکی. فه‌ریدون بریندار ده‌بێ و له لایه‌ن هاوسه‌نگه‌رێکیه‌وه ئه‌گه‌یه‌ندرێته ناو که‌وڵێک له نێوان ناوچه‌ی ئازاد و داگیرکراوا و له‌ۆێ شه‌هید ده‌بێ، شه‌وی دواێی چون و هێنایانه‌وه و ده‌ر که‌وت که دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌که‌ی به جێی هێشتوه گیانی تێ که‌وتوه‌ته‌وه و هێندێ په‌له‌قاژه‌ی کردوه و ئینجا بۆ هه‌میشه ماڵ ئاواێی له هاوسنگه‌ره‌کانی کردوه. دیاره فه‌ریدون ئه‌و ئێواره‌یه به سه‌ردان هاتبو بۆ لای ئێمه و له ڕاستی دا ئیجازه‌ی هه‌بو، به‌ڵام کاتێ خاڵی ده‌گه‌ڕایه‌وه و ئاگاداری فه‌ریدونی کرد بو که به‌رنامه‌ی هێرش هه‌یه، خۆی پێ نه‌گیرا بو و سه‌فه‌ره‌که‌ی به نیوه‌چڵی جێ هێشت و به‌شداری شه‌ڕه‌که‌ی کرد. له گوندی ته‌نگیوه‌ر نێژراوه، له‌به‌ر ئه‌وه خزم و که‌سوکاری له‌ۆێ هه‌یه و ئه‌و کاته خاڵی له‌ۆێ ئه‌ژیا. یادی به‌خێر -4نادر گورجی، به‌ر له‌وه ببێته پێشمه‌رگه ناسراو بو به نادر قادر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مو جارێ به سه‌ری گورجی سۆێندی ئه‌خۆارد و دایکی زۆر خۆش ده‌ویست ناوی لێ نرا نادر گورجی. که‌سێکی جه‌سوور و پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و خۆشناو بو. دایمه ئاماده‌ی فیداکاری و له‌خۆبردووێی بو، هه‌موو کاتێ خۆی کاندید ئه‌کرد که خۆبه‌خشانه ڕێگا ئاسته‌مه‌کان، شه‌وه پڕله ترس و مه‌ئموریه‌ته مه‌ترسیداره‌کان هه‌ڵبژێرئ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو بو و قه‌رار نه‌بو ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه دا بڕوا، به‌رپرسه‌کانی ناچار کرد که ڕێگه‌ی چونی لێ نه‌گرن و خۆی کرده قوربانی هاوڕێکانی. چه‌پکه گوڵی ئازادی بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی. -5 کاک حامید درودی، پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و فیداکار و خاوه‌ن ئیستعداد بو، به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌دا و له‌ما وه‌ی یه‌کساڵا بو به کادری ده‌رمانی و له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه یارمه‌تی هاوڕێکانی ئه‌دا. کاتێ ئه‌چن بۆ پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و هێنانی نان و خۆاردن له گوندی لۆن، ئه‌که‌ونه به‌ر ده‌سڕێژی دوژمن و حامید بریندار ده‌بێ و چه‌که‌که‌ی له ده‌ست به‌ر ده‌بێته‌وه، حامیدی ئازا، کۆڵ نادات و به‌و برینه‌وه که زۆر ئاسته‌م و جێگایه‌کی خراپی پێی گرتبو و له ژێر ئاوربارانی دوژمن و به‌و تاریکه شه‌وه، چه‌که‌که‌ی ئه‌دۆزێته‌وه و دواێی هه‌ڵ دێ و چه‌که‌کی ئه‌کاته دارشه‌ق و به شه‌له شه‌ل ئه‌گاته‌وه لای پێشمه‌رگه‌کان. ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی کاک حامید ئێستاش ۆێردی زمانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه‌ی هێزی بێستونه که تائێستا ماون و وه‌ک له‌خۆبردوترین چالاکی باسی ده‌که‌ن. له‌وه‌ش گرینگتر دڵ و ده‌رن و ته‌حه‌مولی کاک حامیده که ده‌بێ باس بکرێ، گوله له قاچی داب‌و و ئه‌م دیو و ئه‌دیوی کردبو، خۆێنێکی زۆری له‌به‌ر چوبو و ئێسقانی وه‌رد و خاش کردبو و دیاره ئازارێکی زۆری پێ ده‌گه‌شت، به‌ڵام نوکه‌ی لێوه نه‌ده‌هات و ته‌نانه‌ت هێندێ جار گاڵته‌شی ئه‌کرد و ئه‌وه‌ندئ دیکه له لای هاوسه‌نگه‌رکانی خۆشه‌ویست ده‌بو. دوکتور عه‌بدلڕه‌حمان خه‌ریکی ده‌رمانکردنی برینه‌که‌ی ده‌بو، هیچ ده‌رمانی سڕکردن و ئازار و شتی وای نه‌بو، بۆیه زمه‌ی کڵاشینکۆفێکی هێنا بو په‌ڕۆی چه‌ور ئه‌کرد و له کونی برینه‌که‌وه ئه‌مدیو و ئه‌ودیوی ئه‌کرد و ئه‌یوت ئه‌حه‌ی خۆمه وبله‌ی خۆمه و هیچ ناڵێ، پێشمه‌رگه ده‌بێ وا بێ. به‌داخێکی گرانه‌وه قاچی کاک حامید چڵکی کرد و تا ئه‌و کاته گه‌یشته دوکتوری پسپۆڕ که‌ڵکی نه‌ما و بڕیانه‌وه و ئێستا که‌م ئه‌ندامی حیزبه و له ئه‌روپا ئه‌ژی. هێشتا هه‌روه‌ک جاران، جوست و چالاک و خه‌باتکار ودڵسوزه و یه‌کێک له کادره هه‌ره چالاک و خۆشناوه‌کانی حیزبه و یه‌ک چرکه له کار و تێکۆشان ڕاناوه‌ستێ و هیوا به ئێمه‌ش ئه‌دات که دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان بین. هیوام وایه به‌رده‌وام و ته‌مه‌ن درێژ بێت. درێژه‌ی هه‌یه....
ناردنی بۆچوون { لاپه‌ڕه‌ی پێش } { لاپه‌ڕه 10 له 20 } { لاپه‌ڕه‌ی پاش } |
پێناسهئهرشیڤ په‌یوه‌ندی بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان دوا بابه‌ته‌کانIraqi Kurds split between Iran and USبیرتان دەکەم ساڵی 2007 ی کوردیتان لێ پیرۆز بێت شه‌رکه‌رانی خوبره و بێ‌سه‌روشوێنی ئێران نووسەرێکی کورد دۆست ڕۆژ ژمێر
لینکه کوردیهکانكوردستان مێدیا حدكا شه‌هید تیشک تی ڤی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشه‌وا گوڵنامه‌ی كوردی كوردلاند پێشمه‌رگه‌كان گیاڕه‌نگ چاڵاوه تاو ئاته‌شگاه که‌ڵاش ڕوانسه‌ر کڵاوڕۆژنه ماڵپه‌ڕی هونه‌ر ڕوانسه‌ر هه‌واڵه‌کانی پاوه و هه‌ورامان ئاراس ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی كامبادن شاره‌كه‌م سنه زانستپه‌روه‌رانی کورد کورد ئای تی گرووپ ماڵپه‌ڕی کورد بلاگی تیشک كوردیش پۆینت پاوه نت دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی كرماشان هه‌وارگه‌ی ئاشق هونه‌رستانی كچانه چه‌ند وێنه‌ی كرماشان زانستپه‌روه‌رانی كورد جلوبه‌رگی ژنانی كورد که‌زوان ئیلام هاكه‌ری كورد سه‌رپێڵی زه‌هاو كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له باشوور هێلی ئاسمانی كوردستان ماڵپه‌ری بێ ئایین دیاكۆ پلاتفۆرم ئیبراهیم یونسی قاله‌مه‌ڕه پاوه ڕادیۆ كورد میكس په‌یامنێر به‌سته‌ری كوردی هیواكان هه‌ولێر ماڵی ماکوان فتوبلاگ کرماشان نرمه واران بلوط کرمانشا دیار فرهاد کرمانشاه پاتوق کرمانشاه وب دات کام یارسان گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون بیستون مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری زه‌هاو کتیبخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆلم زریان نستان هه‌ورامان کژوان روانسر جوانڕۆ ساراڵ سه‌وڵاوا كوردی كه‌ڵهوڕ كورد ڕه‌شماڵ مه‌ریوان وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان ماڵپه‌ڕه‌كانی پارێزگای كرماشان ڕۆژوان بهزاد خوشحالی مانگنامه‌ی ئاگری شاری كامێران گۆڤاری ڕاسان جێ ژوان موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی وێبلاگی كوردستان Kurd-WAREZ پژاك ژنانی كورد ماڵپه‌ڕی كورد بڵاگی سه‌رپێڵ چوارچیوه بۆ بڵاگی كوردی فایروۆرکس ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد بڵاگی عبدالعزيز مولودی په‌یڤ هه‌ڵویست بۆکان کورد بۆ داونلود .............................................
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||